
بەڕێز سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم مەرسومێكی كۆماریی دەركرد بۆ دامەزراندنی ئەحمەد عەبدوڵا ئەلجبوریی بۆ پۆستی پارێزگاری سەلاحەددین ،ئەمش دەقەكەیەتی:
“مەرسومی كۆماریی
بە پشت بەستن بە حوكمەكانی بەندی(حەوتەم) لە ماددەی (73) لە دەستور و هەردو بەندی (یەكەم و دوەم)ی مادەی 26لە قانونی ژمارە (21)ی ساڵی 2008 ی هەمواركراوی ئەو پارێزگایانەی كە لە چوارچێوەی هەرێمێكدا رێك نەخراون و بەوپێیەی كە ئەنجومەنی پارێزگای سەلاحەددین خستویەتیە رو.
بەم جۆرە بڕیارماندا:
یەكەم:بەڕێز ئەحمەد عەبدوڵائەلجبوری بۆ پۆستی پارێزگاری سەلاحەددین دابمەزرێت.
دووەم: ئەم مەرسومە لە رۆژی دەرچونییەوە جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی رەسمیدا بڵاودەكرێتەوە.
رۆژی شەشەمی مانگی رەجەبی ساڵ 1437 ی كۆچیی بەرامبەر رۆژی سیا نزدەی مانگی نیسانی ساڵی 2016 ی میلادیی لە بەغداد نوسراوە.
فوئاد مەعسوم
سەرۆك كۆمار”

