سەرۆك كۆمار پێشوازیی دەكات لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٦/٢/١٨ بەڕێز سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم لە كۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیكرد لە بەڕێز فرانك بەیكەر باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق.لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بۆ …

260 0
260 0

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٦/٢/١٨ بەڕێز سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم لە كۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیكرد لە بەڕێز فرانك بەیكەر باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق.
لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بۆ گرنگیی ئەو پەیوەندییانەی كە عێراق و شانشینی یەكگرتو پێكەوە دەبەستێت سەرباری گەشەپێدان و بەرزكردنەوەیان بۆ ئاستە جیاجیاكان بەو جۆرەی كە بەرژەوەندیی گەلی هەردو وڵاتی دۆست فەراهەم دەكات.
سەرۆك مەعسوم پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ هەڵوێستی پشتیوانیكردنی شانشینی یەكگرتو لە عێراق لە جەنگەكەی دژی تاقمە تێرۆریستەكان و ئەو كۆمەك و یارمەتییانەی كە گەل و حكومەتی بریتانیا پێشكەشی ئاوارە بوەكانی دەكەن.
لە تەوەرەیەكی تری دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی و ئابوریی و ئەمنیی لە وڵات باسكرا، لەو بارەیەوە سەرۆك كۆمار دوپاتیكردەوە عێراق پێویستی زۆری بە چاكسازیی رون و راستەقینەیە كە لە توانای جێبەجێكردندابن، بەو پێیەی ئەوە هەنگاوێكی گرنگە بۆ قەڵاچۆكردنی گەندەڵیی و بنیاتنانی دامەزراوەی هاوچەرخ و رەسەن، رونیشیكردەوە كە بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ خۆشكردنی زەمینەی سەرخستنی ئەو چاكسازییانە لە رێی لێك نزیككردنەوەی روانین و بۆچونەكان لە نێوان لایەنە سیاسییەكاندا.
باڵیۆز بەیكەریش گرنگیی نێوانی هەردو لای دوپاتكردەوە و، ئاماژەیكرد بۆ ئەوەی كە شانشینی یەكگرتو بە چاوی بایەخەوە دەڕوانێتە عێراق و یارمەتیدانی لە تێپەڕاندنی كۆسپە ئەمنیی و ئابورییەكان ئەوەش لە میانەی بەردەوامبونی پشتیوانیی سەربازیی و مرۆیی و فراوانكردنی هاریكاریی دوو قۆڵیی بنیاتنەر لە هەموو بوارەكاندا.

Masoum.British.01.1802201

In this article