سەرۆك كۆمار پێشوازیی دەكات لە هەردوو وەزیری تەندروستیی و كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٦/٢/١٦ بەڕێز سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازیكرد لە بەڕێزان رێكەوت حەمە رەشید و عەبدول ستار مەجید وەزیرانی تەندروستیی و …

248 0
248 0
eqlim

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٦/٢/١٦ بەڕێز سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازیكرد لە بەڕێزان رێكەوت حەمە رەشید و عەبدول ستار مەجید وەزیرانی تەندروستیی و كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێیان.
لەو دیدارەدا سەرۆك مەعسوم ئاماژەیكرد بۆ گرنگیی ئەو جۆرە سەردانانە و بەردەوام بونیان بە ئامانجی یەكلاییكردنەوە و دۆزینەوەی رێگە چارەی گونجاو بۆ كێشەكان، دوپاتیشیكردەوە پێویستە هەوڵەكان یەك بخرێن بۆ وەلانانی كۆسپەكانی بەردەم گەشەكردنی پەیوەندیییە پۆزەتیڤەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان و، كاركردن بۆ بەردەوامبونی هەماهەنگیی نێوانیان لەسەر هەمو ئاستەكاندا لە پێناوی خزمەتكردنی رۆڵەكانی نیشتمان بە هەمو پێكهاتەكانیانەوە.
هەردوو وەزیر و وەفدی میوانیش سوپاسی سەرۆك كۆماریان كرد بۆ پێشوازیی میواندارییە گەرم و گوڕەكەی و پشتیوانیكردنی داخوازییەكانیان، ئاماژەشیان كرد بۆ ئامانجی سەردانەكەیان بۆ بەغداد كە كۆبونەوەیە لەگەڵ كۆمیتەی باڵای قەڵاچۆكردنی ئەنفلەوەنزای باڵندە لە عێراق و دانانی رێوشوێنی پێویست بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێراوەكانی پەیوەست بە دۆسیەكانی تەندروستیی و كشتوكاڵ.
هەردوو وەزیری تەندروستیی و كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوایانكرد حكومەتی فیدراڵ بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت لە ئاست ئەو ژمارە زۆرە ئاوارەیەی كە ئەركی سەرشانی هەرێمیان قورس كردوە لە روی مرۆیی و خزمەتگوزاریی و تەندروستییەوە.

In this article