سەرۆك كۆمار پێشوازیی دەكات لە سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئیسلامیی ئێران و وەفدی بەشداربوی ئێران لە كۆنگرەی یەكێتیی ئەنجومەنەكانی دەوڵەتانی ئەندام لە رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی

بەڕێز سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم تەئکیدی کردەوە لەسەر گرنگیی توندوتۆڵكردنی پەیوەندیی مێژویی نێوان كۆماری عێراق و كۆماری ئیسلامیی ئێران و گەشەپێدانیان لە بوارە جیاجیاكاندا بۆ خزمەتكردنی باڵای گەلی …

283 0
283 0

بەڕێز سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم تەئکیدی کردەوە لەسەر گرنگیی توندوتۆڵكردنی پەیوەندیی مێژویی نێوان كۆماری عێراق و كۆماری ئیسلامیی ئێران و گەشەپێدانیان لە بوارە جیاجیاكاندا بۆ خزمەتكردنی باڵای گەلی هەردو وڵاتی دۆست.
بەڕێزیان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٦/١/٢٥ لە كۆشكی سەلام لە بەغداد لە میانەی پێشوازیكردنی لە دكتۆر عەلی لاریجانیی سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئیسلامیی ئێران و وەفدی هاوڕێی بەشداربو لە كارەكانی خولی یانزدەیەمینی كۆنگرەی یەكێتیی پەرلەمانەكانی دەوڵەتانی ئەندام لە رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی، سوپاسی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی كرد لە پای پشتیوانیی بەردەوامی لە گەلی عێراق لە هەمو ئاستەكاندا، بە تایبەت لە جەنگی دژی داعش كە ئێران پێشەنگ و یەكەمین بوە لە پشتگیریكردنی عێراقییەكان لە بەگژاچونەوەیان دژی ئەم تاقمە تێرۆریستە، رونیشیكردەوە گەلی عێراق بە پێكهاتە جیاجیاكانیەوە بۆ بە گژاچونەوەی هێزە تێرۆریستەكان و بەرەنگاربونەوەی ئەم قەیرانە ئابورییە خنكێنەرە كە بە وڵاتدا دەگوزەرێت یەكڕیز و یەك هەڵوێستن.
دكتۆر لاریجانیش پێویستیی یەكخستنی هەوڵەكانی دوپاتكردەوە بۆ بەهێزكردنی نێوانی هەردو وڵات لە هەمو بوارەكاندا، رونیشیكردەوە ئێران هەردەم دۆستی گەلی عێراقە بە هەمو پێكهاتەكانییانەوە.
سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئیسلامیی ئێران ستایشی قارەمانێتی گەلی عێراقی كرد لە بەگژاچونەوەی تاقمە تێرۆریستەكان و قوربانیدان و خۆڕاگرییەكانیشیانی بەرز نرخاند لە روبەڕوبونەوەی ئاستەنگ و دژوارییەكان كە مەرامیان لاوازكردنی ئیرادەی عێراقییەكانە، ستایشی رۆڵی سەرۆك مەعسومیشی كرد لە یەكخستنی ریزەكانی عێراقییەكان بۆ قوتار بونیان لەم قەیرانانە و گەیاندنیان بە كەناری ئارام و ئۆقرە.

 

In this article