بەڕێز سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم گرنگیی پتەوكردن و فراوانكردنی نێوانیی كۆماری عێراق و كۆماری پاكستانی ئیسلامیی دوپاتكردەوە، ئاماژەیشكیرد كە عێراق پەرۆشە بۆ گەشەپێدانی بوارەكانی سەربازیی و ئەمنییش.
بەڕێزیان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دوشەممە ٢٠١٦/١/٢٥ لە كۆشكی سەلام لە بەغداد لە میانەی پێشوازیكردنی لە بەڕێز سەردار ئەیاز سادق سەرۆكی كۆمەڵەی نیشتمانیی و وەفدی هاوڕێی بەشداربو لە كارەكانی خولی یانزدەیەمینی كۆنگرەی یەكێتیی پەرلەمانەكانی دەوڵەتانی ئەندام لە رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی، ئاماژەیكرد بۆ نیازی عێراق لە بنیاتنان و فراوانكردنی پەیوەندیی دووقۆڵیی لەگەڵ كۆماری پاكستان لە بوارە جیاجیاكان و نەهێشتنی تێرۆر، لەرێی گەشەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنیی و زانیاریی نێوان هەردو وڵات بۆ تەنگ پێ هەڵچنینی تاقمە تێرۆریستەكان و راوەدونانیان و وشك كردنی سەرچاوەكانیان، هاوكات خۆشحاڵی نیشان دا بۆ گەشەپێدانی هاریكاریی بازرگانیی و زانستیی نێوان هەردو وڵات بەو پێ یەی دەوڵەتی پاكستان دەوڵەتێكی ئیسلامیی گەورە و دۆستە.
وەفدی میوانیش پەرۆشیی پاكستانی دەربڕی بۆ بەهێزكردن و فراوانكردنی بازنەی هاریكاریی و هاوپشتیی گەلی عێراق لە جەنگەكی دژی تێرۆر، رونیشیكردەوە سەردانی وەفدەكەیان بۆ عێراق بە ئامانجی گەیاندنی پەیامێكی رونە بە تاقمە تێرۆریستەكان كە پاكستان لەگەڵ عێراقدایە لە جەنگەكەی دژی تێرۆر.
وەفدەكە بە چڕی باسێكی دەستكەوتەكانی پاكستانی پێشكەشكرد لە بوارە جیاجیاكان و ئاماژیشیكرد بۆ ئەوەی وڵاتەكەی ئامادەی گرتنە بەری رێوشوێنی بنیاتنانی پەیوەندیی ئابورییە لەگەڵ عێراقدا بە تایبەتیی لە بواری سەربازیی دا.
سەرۆك كۆمار پێشوازیكرد لە سەرۆكی كۆمەڵەی نیشتمانیی پاكستان
بەڕێز سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم گرنگیی پتەوكردن و فراوانكردنی نێوانیی كۆماری عێراق و كۆماری پاكستانی ئیسلامیی دوپاتكردەوە، ئاماژەیشكیرد كە عێراق پەرۆشە بۆ گەشەپێدانی بوارەكانی سەربازیی و ئەمنییش.بەڕێزیان سەرلەبەیانیی …
0
271
0

