بەڕێز سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم قوڵیی ئەو پەیوەندییە برایانەیەی دوپاتكردەوە كە عێراق و كوەیت پێكەوە دەبەستێتەوە ،ستایشی هەڵوێستەكانی كوەیتی برایشی كرد لە بەرامبەر پشتیوانیكردنی عێراق لە جەنگە چارەنوس سازەكەیدا دژی تێرۆری دڕندە .
ئەو دوپاتكردنەوەی بەڕێزیان ئەمڕۆ یەك شەممە ٢٠١٦/١/٢٤ لە كۆشكی سەلام لە بەغداد لە میانەی پێشوازیكردنی بو لە وەفدێكی پەرلەمانیی كوەیت بە سەرۆكایەتیی مەرزوق ئەلغانم سەرۆكی ئەنجومەنی ئوممەی كوەیتی كە بەشداریی كردوە لە كارەكانی خولی یانزدەیەمینی كۆنگرەی یەكێتیی ئەنجومەنەكانی دەوڵەتانی ئەندام لە رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی كە لە بەغداد بەڕێوەچو .
سەرۆك مەعسوم ئەزمونی دیموكراسیی كوەیتی بەرز نرخاند و ستایشی دێرینیی ئەو ئەزمونەی كرد بەوپێیەی یەكێكە لە ئەزمونە دیموكراسییە سەركەوتو و پێشەنگەكان لە ناوچەكەدا.
بەڕێز مەرزوق ئەلغانم سڵاوی میری دەوڵەتی كویت شێخ سەباح ئەحمەد جابر موبارەك ئەلسەباح ی گەیاند بە سەرۆك كۆمار و سوپاسی عێراقی كرد بۆ سەرپەرشتیكردنی كۆنگرەی یەكێتیی ئەنجومەنەكانی دەوڵەتانی ئەندام لە رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی ،ئاماژەیشیكرد بۆ پێویستیی گەشە پێدانی پەیوەندیی هاریكاریی نێوان هەردو لا بە تایبەتیی پارلەمانییەكان، پەرۆشیی وڵاتەكەیشی دوپاتكردەوە بۆ پشتیوانیكردنی عێراق و دابینكردنی هەمو پاڵپشتییەكی پێویست بە ئامانجی بەدیهێنانی سەركەوتنی یەكجارەكیی بەسەر هێزی تاریك پەرست و تێرۆردا .
غەسان یوسف زەواویی باڵیۆزی كوەیت لە عێراق ئامادەی دیدارەكە بو.
سەرۆك كۆمار پێشوازیی دەكات لە وەفدێكی پەرلەمانی كوەیت كە بەشداری كردوە لە كۆنگرەی یەكێتیی پەرلەمانەكانی دەوڵەتانی ئەندامی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی
بەڕێز سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم قوڵیی ئەو پەیوەندییە برایانەیەی دوپاتكردەوە كە عێراق و كوەیت پێكەوە دەبەستێتەوە ،ستایشی هەڵوێستەكانی كوەیتی برایشی كرد لە بەرامبەر پشتیوانیكردنی عێراق لە جەنگە چارەنوس …
0
310
0

