هەر سێ‌ سەرۆكایەتیی كۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران كۆبوونەوە و دۆخی ئەمنیی و هەنگاوەكانی چاكسازییان تاوتوێكرد

ئەمرۆ دوو شەممە 31-8-2015 بەڕێزان سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیر و سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە كۆشكی سەلام لە بەغداد كۆبونەوە.لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆكرا …

360 0
360 0
Masoum.Ibaady.Jiboury.0131082015

ئەمرۆ دوو شەممە 31-8-2015 بەڕێزان سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیر و سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە كۆشكی سەلام لە بەغداد كۆبونەوە.
لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی ئەمنی و دۆسییەی چاكسازییەكان و شێوازیی بەهێزكردنی بنیادنانی دەوڵەت و ئەو مەسەلانەی پەیوەستن بە جێبەجێكردنی مەسەلە قانونییەكان.
ئامادەبوان پشتیوانی خۆیان بۆ هەنگاوە كردارییەكان دەربڕی كە بەرژەوەندی گەلی عێراق زامن دەكات و ئەو چاكسازییە حكومیی و پەرلەمانییەش بەدی دێنێت كە دەنگی لەسەر دراوە.
سەرۆك وەزیر تەئكیدیكردەوە لەسەر پێویستی بەرەوپێشبردن و جێبەجێكردنی هەموو چاكسازییەكان بەگوێرەی دەستور و قانون.
هەر لەو كۆبونەوەیەدا ستایشی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەكرا كە سوپای عێراق و دەزگا ئەمنی و رۆڵەكانی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و رۆڵەكانی عەشایەری ئەنبار و بێجی و تەواوی ناوچەكانی عێراق بەڕێوەی دەبەن.
ئامادەبوانی كۆبونەوەكە بەبایەخەوە باسیان لە گرنگی پەسەندكردنی قانونە سەرەكییەكان كرد لەوانەش قانونی پاسەوانی نیشتمانیی و دادگای ئیتحادی و ئاشتبونەوەی گشتی.
هەروەك بەشداربوانی كۆبونەوەكە تەئكیدیانكردەوە لەسەر لایەنی ئابووری و دارایی و بە پێشینەی كارەكانی لایەنی جێبەجێكار و پەرلەمانیان دانا بۆ بەرەوپێشبردنی چاكسازییەكان، دوپاتیشیان كردەوە لەسەر دابینكردنی خزمەتگوزارییە پێویستەكان بۆ هاوڵاتیان كە لە چوارچێوەی ئەو ئەركە بنەڕەتییانە دێت كە پێویستە دامەزراوەكانی دەوڵەت جێبەجێیان بكات.

In this article