سەرۆك كۆمار سەردانی رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد

لە درێژەی دیدارەكانیدا لە شاری سلێمانی ئێوارەی ئەمرۆ 17-8-2015 بەڕێز سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم سەردانی بەڕێز نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد. لەو دیدارەدا باس لە هەلومەجی …

393 0
393 0
Masoum.Mustafa.1.170815

لە درێژەی دیدارەكانیدا لە شاری سلێمانی ئێوارەی ئەمرۆ 17-8-2015 بەڕێز سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم سەردانی بەڕێز نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد.
لەو دیدارەدا باس لە هەلومەجی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق كرا و تەئكیدكرایەوە لەسەر پێویستی چڕكردنەوەی هەوڵەكان بەئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان، بەشێوەیەك كە خزمەت بە پاراستن و گەشەپێدانی دەستكەوتە باڵاكان بكات.
هەردوولاش بەبایەخەوە بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد سەبارەت بە هەلومەرجە نوێیەكانی عێراق بە تایبەت ئەو هەوڵانەی لە ئارادان بۆ بەگژاچونەوەی گەندەڵی و هێنانە ئارای چاكسازیی لە دەزگا و دامەزراوەكانی دەوڵەتدا.

Masoum.Mustafa.2.170815

In this article