ئێوارەی رۆژی شەممە 13/6/2015 بەڕێز سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم سەردانی شاری كۆیەی زێدی خۆی كرد و لە نزیك ئارامگای باوكی خوالێخۆشبو مەلا مەعسومی نوێژی كرد‌و سورەتی فاتیحەی بۆ گیانی پاكی خوێند و چاویشی كەوت بە ژمارەیەك مامۆستا و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی كۆیە و ژمارەیەك لە كەسایەتییەكانی شارەكە . لە كۆبونەوەیەكی جەماوەریی گەورەشدا لە زانكۆی كۆیە كە مامۆستایان و زانایانی ئاینیی و روناكبیران و هاوڵاتیانی شارەكە و لێپرسراوانی حكومیی و حزبیی و نوێنەرانی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنیی ئامادەی بون و لە نێو بەخێرهاتنێكی گەرم وگوڕدا پێگەی پێشەنگی ئاینیی و فیكریی و سیاسیی شارەكەی لە سەردەمە جیاجیاكان بە بیر هێنایەوە.
لە كۆبونەوەكەدا كە بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی نەمر دەستی پێكرد ،بەڕێز چاپوك محەمەد قایم مەقامی قەزای كۆیە بە ناوی رۆڵەكانی شارەكە و ئامادە بوانەوە بەخێرهاتنی بەڕێزیانی كرد و سوپاسی سەردانەكەیانی كرد و بە “سەردانی وەفای “وەسفكرد و سەردانەكەی بە جێگەی شانازیی بۆ قەزای كۆیە ناوبرد و داوایكرد كە سەردانەكە ببێتە مایەی هەوڵدان بۆ زیندوكردنەوەی پرۆژە خزمەتگوزاریەكان بە تایبەت ئەو پرۆژانەی كە بە هەر هۆیەك وەستاون لەوانە هۆكاری كێشە داراییەكان.
سەرۆك مەعسوم خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ سەردانی ئەو شارەی كە تیایدا گەورە بوە و ئێستاش لەگەڵ خەڵكەكەیدا كۆدەبێتەوە ،لە وتەكەیدا بەڕێزیان پێگە كلتوریی و ئەدەبیی و بەخششەكانی كۆیە و روداوە گرنگەكانی بە بیر هیچنایەوە كە شارەكە بەدرێژایی تەمەنی و لە قۆناغە جیاجیاكاندا بە خۆوەی بینیوە و ئاماژەیكرد بۆ ئەوەی كە شاری كۆیە بە درێژایی مێژوبە شاری مەدەنیی و فرە كلتوریی و دەستپێشخەریی بۆ لێك نزیك كردنەوەی مەزهەبیی و پێكەوە ژیانی ئاینیی ناسراوە سەرباری سروشتە دڵ رفێنەكەی و خانوبەرە كۆنەكانی و كتێبخانە كانی كە دەوڵەمەندە بە نوسراو و كتێبی بێ نەزیر و دەگمەن.
بەڕێزیان شاری كۆیەی بە شاری پێشەنگ وەسفكرد لە زۆربەی وێستگەكانی مێژودا كە جێگەی شانازیی نەوەكانیەتی ،ئاماژەیشیكرد بۆ دڕندەیی مامەڵەی رژێمی لەناوچو دژی رۆڵەكانی ئەم شارە و نەیهێشتوە پێش بكەوێت و گەشە بكات و هەوڵیداوە بچوكی بكاتەوە ، بەڵام سەرباری ئەو رەفتارانە ئێستا كۆیە خاوەنی زانكۆیەكی گەورە و چەندین پەیمانگا و دەیان ناوەندی زانستیی و كلتورییە ئەوەش دەرەنجامی خۆڕاگریی بوە .
لە میانەی وتەكانیدا سەرۆك مەعسوم دوپاتیكردەوە پێویستە كۆیە باشترین خزمەت بكرێت لە هەمو بوارەكاندا ،بەڵێنیشیدا كە لایەنە پەیوەندیدارەكان رابسپێرێت خزمەتگوزارییەكانیان چڕ تر بكەنەوە و بۆ شارەكە و دەورووبەری بەو پێیەی خاوەنی پێگەیەكی گرنگن لە شۆڕش و بزوتنەوە دیموكراسیخوازەكان و هەروەها لە روی مێژویی و جوگرافیی و ئەدەبییەوە بۆیە دەبێت لە ریزی پێشەوەی گەیاندنی خزمەت بن بۆیان .
ئامادەبوانیشی دڵنیا كردەوە كە بەدواداچونی پێویست دەكات بۆ تەواوكردنی پرۆژەی پاڵاوگەی نەوت لە شارەكە كە چەندین ساڵ لەمەوبەر كرایەوە بەڵام نەزانرا بۆچی راوەستا ،ئاماژەیكرد بۆ ئەوەی كە ئەو پرۆژە ژیارییە كەڵكێكی زۆری دەبێت بۆ زۆرترین ژمارەی خەڵك لە ناوچەكەدا .
سه‌رۆك فوئاد مه‌عسوم له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئاماژه‌ی به‌گۆرانكاریه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق و ناوچه‌كه‌كرد و به‌ووردی باسی له‌په‌یوه‌نده‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی هاتونه‌به‌رده‌م رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان و گه‌شبینی خۆشی پیشاندا به‌تێپه‌ڕاندنی قه‌یران و كۆسپه‌كان و ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه‌كه‌به‌هه‌وڵی هه‌موان ده‌توانرێت ئۆقره‌یی سیاسی له‌ووڵات بێته‌دی ،له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌روونی كرده‌وه‌كه‌كار بۆ لێكنزیكبونه‌وه‌ی هه‌ردولاو كاری هاوبه‌ش له‌ئارادایه‌بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان كه‌هه‌ندێكیان ته‌كنینكین ، له‌و رووه‌شه‌وه‌په‌سه‌ندكردنی قانونی نه‌وت و گازی خسته‌روو كه‌چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان ده‌كات .
سه‌رۆك مه‌عسوم ئه‌وه‌شی خسته روو كه چاره‌سه‌ركردن و بنه‌بڕكردنی كێشه‌كان له نێوان هه‌ردوولادا به‌سودی هه‌موولایه‌كه‌و پێویسته هه‌نگاوه‌كان هه‌م خێراتر بن و هه‌میش گه‌شبینانه‌تر بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی هه‌یه گه‌شه‌ی پێبدرێت نه‌ك دووچاری وه‌ستان و په‌ككه‌وتن ببێته‌وه .
هه‌روه‌ك باسی له‌پرۆه‌ی ئاشتبونه‌وه‌ی گشتی كرد كه‌خۆی له‌ئێستادا كاری له‌سه‌رده‌كات وه‌هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و پێشچوونی پرۆژه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بوان روونكرده‌وه‌وهیوای خواست سود له‌ئه‌زمونه‌كان وه‌ربگیرێت به‌تایبه‌تی ئاشتبونه‌وه‌ی گشتی له‌كوردستان له‌سه‌روبه‌ندی راپه‌ڕیندا. وه‌پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لانی تری به‌نمونه هێنایه‌وه كه‌توانیویانه به‌یه‌كه‌وه ژیانێكی ئارام ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن ،سه‌رۆك مه‌عسوم ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه‌كه‌ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی گرنگه بۆ به‌رده‌وامبوونی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی چونكه تا كۆمه‌ك و یارمه‌تیه‌كان بۆ شه‌ڕی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر به‌یه‌كسانی بگاته‌هه‌موو پێكهاته‌كان .
سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌وه‌ی به پێویستزانی كه ئاشتوبونه‌وه‌ی گشتی داببه‌زێنرێته ناو هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق و هه‌موان پێكه‌وه هه‌وڵی یه‌كڕیزی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر دوژمنانی دیموكراسی و ته‌بایدا زاڵ بین .
لە تەوەرەیەكی تردا سەرۆك كۆمار باسی لە شەڕی داسەپاوی تاقمی تیرۆریستی داعش كرد كەبەناوی پیرۆزی ئیسلامەوە دەست درێژی دەكەنە سەر پیرۆزیەكانی هەموو لایەك, رووبەرووبونەوەی تیرۆریستانی داعشی بە هۆشیاركردنەوەی هەموو لایەك لە لایەن مامۆستایانی ئاینی و مامۆستایانی پەروەردە و روناكبیران بە پێویستزانی و داوای كرد لاوانی ووڵات هۆشیارانه‌تر به‌گژ بیر‌و كرده‌وه‌كانی داعشدا بچنه‌وه‌نەكەونە داوی پیلانگێڕی ئەو تاقمە كە بیر‌و باوەڕەكەیان تێكەڵەیەكە لە فیكری بەعسی و دەرماگیری و نەتەوەیی و توندرەویی ئایینی و مەزهەبی كە نەدوور نە نزیك پەیوەندییان بە ئاینیی پیرۆزی ئیسلامەوە نیە.
بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش روو له مامۆستایان ووتی : ئێوه‌ی مامۆستایان ده‌بێت ئه‌و راستیانه‌ی لاتانه بۆ رۆڵه‌كانمان روونی بكه‌نه‌وه كه داعش چ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئێستا‌و ئاینده‌مان وه چۆن خۆمان له نزیكبونه‌وه له بیر‌و هزره تیرۆریستیه‌كانیان بپارێزین ، كاركردن له‌و پێناوه‌ش ئه‌وپه‌ڕی خزمه‌ته به ئه‌مڕۆو داهاتووی میله‌ته‌كه‌مان .
سه‌رۆك فوئاد مه‌عسوم باسی له‌رۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد كه‌به‌شێكه‌له‌سیستمی به‌رگری عیراق و قوربانی و فیداكاریه‌كانیانی به‌رزنرخاند بۆ پاراستنی ووڵات له‌هه‌ره‌شه‌ی تیرۆریستان شانبه‌شانی هێزه‌چه‌كداره‌كاتی تری عیراق ووتی : ئێوه ده‌بێ شانازی به‌خۆتان هو شه‌هیده‌كانتانه‌وه بكه‌ن ، راسته هه‌موومان خه‌می خوێنی شه‌هیدو قوربانیه‌كانمانه به‌ڵام ئه‌وان گیانی خۆیان به‌خشی بۆئه‌وه‌ی نیشتیمان و كه‌سوكاریان بپارێزن له ده‌ستی تیرۆریستان و ئه‌وه‌ش بۆ هه‌تا هه‌تایه جێگای شانازیه بۆ هه‌موولایه‌كمان ..
له‌دانیشتنه‌كه‌داسه‌رۆك مه‌عسوم به‌ووردی گوێ ی له هه‌مووئه‌و كه‌سانه گرت كه پرسیار‌و بۆچوونیان هه‌بوو وه به‌شداربوان پرسیار و سه‌رنج و تێبینی خۆیان سه‌باره‌ت به‌چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك خسته‌روو له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ئه‌ركه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ند به‌رامبه‌ر به‌ره‌وش و گوزه‌رانی خه‌ڵكی و مووچه‌خۆران و ئاواره‌كان و چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی تر كه‌سه‌رۆك فوئاد مه‌عسوم وه‌ڵامی هه‌موو سه‌رنج و پرسیاره‌كانی دایه‌وه.




