ئەمرۆ شەممە 13-6-2015 بەڕێز سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم لە سلێمانی پێشوازیكرد لە بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری گشتیی حزبی سۆشیالیستیی دیموكراتیی كوردستان و وەفدێكی مەكتەبی سیاسیی حزب.
لەو دیدارەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا سەبارەت بە هەلومەرجی سیاسی و ئەمنی لە وڵات و بەرەنگاربونەوەی مەترسی و هێرشەكانی تاقمی داعش بۆ سەر ئارامی و ئۆقرەیی عێراق و ناوچەكە.
سەرۆك مەعسوم ئاماژەی كرد بۆ ئەو هەوڵ و كۆششانەی كە لە ئارادان بۆ سەرخستنی پرۆژەی ئاشتبونەوەی گشتیی سەرتاسەریی لە نێوان لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتە عێراقیەكان كە مەرجێكی گرنگە و بەردەوامبونی كۆمەك و پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ عێراق لەشەڕی دژی تێرۆر و هەموو ئاست و بوارەكانی تردا زامن دەكات.
هەر لەو دیدارەدا پێویستی دانانی پلانێكی تۆكمە بۆ پێشكەشكردنی یارمەتییە پێویستییەكان بۆ ئاوارەبوەكان لەو پارێزگایانەی كە روویان تێكردوە دوپاتكرایەوە، لەو بارەیەشەوە سەرۆك كۆمار گرنگی گەیاندنی كۆمەكی پزیشكی و خۆراكی بۆ تەواوی ئاوارەكان دوپاتكردەوە بە تایبەت ئەوانەی روویانكردۆتە هەرێمی كوردستان كە دەزگا پەیوەندیدارەكانی ناوخۆی هەرێم تواناكانیان سنوردارە و پێویستی بە هاریكاری زیاتری نێودەوڵەتی و نیشتمانییە.
لە تەوەرێكی تری دیدارەكەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا دەربارەی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەو رووەشەوە ئەوە دوپاتكرایەوە كە دەبێت دیالۆگ و گفتوگۆكان بەردەوامبن بۆ هێنانە كایەی تێڕوانینێكی هاوبەش كە یارمەتیدەر بێت بۆ جێبەجێكردنی رێكەوتنەكان كە لەنێوان هەردوو حكومەتدا ئیمزا كراوە و مەسەلە ئاڵۆز و چارەسەرەنەكراوەكان یەكلای بكاتەوە كە پەیوەستن بە جێبەجێكردنی ئەو رێكەوتنانەوە.
سەرۆك كۆمار: سەرخستنی ئاشتبونەوەی گشتیی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ عێراق زامن دەكات
ئەمرۆ شەممە 13-6-2015 بەڕێز سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم لە سلێمانی پێشوازیكرد لە بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری گشتیی حزبی سۆشیالیستیی دیموكراتیی كوردستان و وەفدێكی مەكتەبی سیاسیی حزب. لەو …
1
350
0

