سەرۆك كۆمار سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات

ئێوارەی ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٠١٥/٦/١١ بەڕێز سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم سەردانی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد لە هاوینەواری سەلاحەدین. لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق …

341 0
341 0

ئێوارەی ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٠١٥/٦/١١ بەڕێز سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم سەردانی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد لە هاوینەواری سەلاحەدین.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەكە و هەروەها هەڕەشەكانی تیرۆریستان لەسەر عێراق و كوردستان و ناوچەكە گفتوگۆیان لەبارەوە كرا و ستاییشی ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی عێراقی كرا لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و دابینكردنی ئارامی و ئاساییش بۆ هاووڵاتیان و یارمەتیدانی ئاوارەكان.
هەر لە دیدارەكەدا تەئكید كرایەوە لەسەر پێویستی نزیكبوونەوەی پێكهاتەكانی عێراق و سەرخستنی هەوڵەكان بۆ ئاشتبونەوەی گشتی نێو پێكهاتەكانی كۆمەڵی عێراقی. پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو لەوبارەیەوە پێویستی بەردەوامبونی گفتوگۆ و دیالۆگ لەپێناوی چارەسەركردنی كێشەكانی هەردوولا دوپاتكرایەوە.
لە بەشێكی دیكەی كۆبونەوەی نێوان سەرۆك مەعسوم و سەرۆك بارزانی ژیان و گوزەرانی ئاوارە و پەنابەران باسكرا لەوبارەیەشەوە ئەوە بە پێویست زانرا كە یارمەتی و كۆمەكی نێودەوڵەتی زیاتر بكرێت بۆ گەیاندنی پێداویستیە پزیشكی و خۆراكیەكان بۆ ئەو ئاوارەبوانەی كە روویانكردۆتە شارەكانی هەرێمی كوردستان و لە توانای حكومەتی هەرێمی كوردستاندا نیە بە تەنیا یارمەتی و پێدوایستیەكانیان بۆ دابین بكات.

In this article